سامسۆنگ
6, تشرینی یەکەم 2023
سامسۆنگ زانیارییە سەرەتاییەکانی لە بارەی چیپسێتی Exynos 2400 بڵاو کردەوە

سامسۆنگ لە کۆنگرەی System LSI Tech Day 2023 زانیاری دەربارەی چیپی داهاتووی Exynos 2400 ئاشکرا کرد. پێشبینی دەکرێت چیپسێتەکە بۆ هەندێک لە وڵاتانی جیهان لەسەر مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 و ئێس 24 پڵەس جێگیر بکرێت.
چیپسێتەکە گرافیکی Xclipse 940 بنەچەکراو لەسەر AMD RDNA™ 3 لەسەر جێگیر کراوە و سامسۆنگ بەڵێنی ئاستێکی باڵا لە Ray Tracing دەدات بۆ چیپسێتەکە. چیپسێتەکە 1.7 هێندە خێراترە لە ڕووی CPU بەراورد بە نەوەی پێش خۆی (Exynos 2200) و 14.7 هێندە باشتر کراوە لە ڕووی زیرەکی دەستکردەوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا، سامسۆنگ ئامرازێکی نوێی بۆ گۆڕینی دەق بۆ وێنە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد بۆ مۆبایلەکانی داهاتووی کە بە ئەم چیپسێتە کار دەکەن ڕاگەیاند. هەروەها دەتوانێت پەیوەندی بکات بە مانگی دەستکردەوە و نەوەی نوێی مۆدێمی 5G لەسەر جێگیر کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.