پلەیستەیشن
20, تشرینی دووەم 2024
لە نوێکاری نوێی کۆنسوڵی PS5 Portal دەتوانیت یارییەکان بە ستریم ئەنجام بدەیت
سۆنی ڕایگەیاند ستریم کردنی یارییەکان لەسەر کۆنسوڵی PS5 Portal تاقی دەکاتەوە. تایبەتمەندییەکە ئەمڕۆ بەردەستە و بەشداربووانی Playstation Plus Premuim دەتوانن یارییەکان بە شێوەی ستریم کردن ئەنجام بدەن.
زیاتر لە 120 یاری لە خزمەت گوزاری Playstation Plus کۆنسوڵی PS5 بەردەست دەبێت کە دەتوانرێت تاقی بکرێتەوە، وەک، Dave the Diver, Ghost of Tsushima, Marvel’s Spider-Man: Miles Morales, Monster Hunter Rise and Ratchet & Clank: Rift Apart. هیچ یەکێک لە یارییەکانی PS3 و PS4 لە ماوەی وەشانی تاقیکاری پشتگیری ناکرێن، بەڵام لەوانەیە لە کاتی بەردەست بوونی وەشانی جێگیر پشتگیری یارییەکانی ئەو دوو کۆنسوڵەش زیاد بکرێن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.