سامسۆنگ 12, ئاب 2025

سامسۆنگ یەکەمین مۆنیتەری گەیمینگی 500 هێرتزی لە جۆری OLED نمایش کرد

بە فەرمی سامسۆنگ یەکەمین مۆنیتەری جیهانی نمایش کرد کە پانێڵەکەی لە جۆری OLED بێت و تێکڕای نوێبوونەوەی بگاتە 500 هێرتز. ناوی مۆنیتەرەکە Odyssey OLED G6 ـە یەکەمین مۆنیتەرە بەو تایبەتمەندییانە. قەبارەی 27 ئینجە و کاتی وەڵامدانەوەی 0.03ms ـە و ڕوونی QHD (2,560 x 1,440) پێکسڵە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,000 نێت. مۆنیتەرەکە بە تەکنەلۆژیای OLED Safeguard Plus پارێزراوە و لە سووتانی لە ناکاو دەیپارێزێت و جیاوازە لە OLED ـەکانی تر.

دژە تیشکدانەوەیە و نرخی بریتییە لە 999 دۆلار.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ