ئاسایشی ئەلیکترۆنی 26, کانوونی یەکەم 2024

لە 2024 دا 2.2 ملیار دۆلار سەرمایە لە سەکۆکانی کریپتۆ دزراوە

ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە هاککەرەکان لە ساڵی 2024 توانیویانە بە گشتی 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە سەکۆکان و برۆکەرەکانی دراوی دیجیتاڵ بدزن.

بە پێی ڕاپۆڕتی Chainalysis، هاککردن لە ساڵی 2024دا لە بەشی کریپتۆ، مەترسییەکی بەردەوامە لەسەر سەرمایەگوزاران و دزینی دراوە دیجیتاڵیەکان بەرامبەر بە ساڵی پار، زیاتر لە 21٪ گەشەی کردووە و ئەوەش ژمارەیەکی مەترسیدارە. هەروەها هاکە تاکەکەسیەکانیش لەچاو ساڵی ڕابردوو زۆری کردووە. جێگای ئاماژەیە لەو مانگەدا نزیکەی 1.7 ملیۆن دۆلار سەرمایەی دیجیتاڵ لە سەکۆی ئاڵوگۆڕی بەناوبانگی XT بۆ کریپتۆ دزرا و جگە لە زیانێکی زۆر، بووە هۆی وەستانی مامەڵەکان لەو سەکۆیە؛ هەروەها لە گەورەترین هاکەکان دەتوانین ئاماژە بە هاکی DMM Bitcoin بە دزینی 305 ملیۆن دۆلار و WazirX بە 234.9 ملیۆن دۆلار بکەین.

شتێکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە سەکۆ نامەرکەزییەکان DeFi زیاتر جێگەی سەرنجی هاککەرەکان بوون و بڕێکی زۆرتر لەوان بە تاڵان بردراوە و ئەوەش ڕەنگە بەهۆی لاوازی پارێزراوی ئەو جۆرە سەکۆیانە بێت.

سەرچاوە ChinalysisDigitao
بۆچونی تۆ