ژیری دەستکرد AI 11, تەممووز 2025

ژیری دەستکردی Gemini توانای گۆڕینی وێنەی هەیە بۆ ڤیدیۆ

گووگڵ تایبەتمەندی گۆڕینی وێنەی بۆ ڤیدیۆ بۆ ژیری دەستکردی Gemini ڕاگەیاند. تایبەتمەندییەکە بە مۆدێلی Veo 3 گووگڵ بەهێز کراوە. کە توانای دروستکردنی ڤیدیۆی هەشت چرکەیی هەیە لەگەڵ دروستکردنی دەنگیش بۆ ڤیدیۆیەکە وەکو قسەکردن، ژاوە ژاو و دەنگی ژینگە.

ئێستا تایبەتمەندییەکە لە وەشانی وێب بۆ بەشداربووانی Google AI Ultra و Pro بۆ ژمارەیەک لە ناوچەی دیاری کراوی جیهان بەردەستە. هەروەها لەم هەفتەیە بۆ وەشانی ئەپیش بەردەست دەخرێت.

بە پەنجەدان لە Tools و دواتر بەشی Video هەڵبژێرە و وێنەیەک زیاد بکە و دەقێک بنووسە و هەندێک چاوەڕوان بە ڤیدیۆیەکی ڕوونی 720 پیسکڵت بۆ دروست دەکات بە ڕەهەندی 16:9.

ئەوەمان بیر نەچێت تایبەتمەندییەکە هەروەکو ژیری دەستکردی Flow کە لە مانگی سێ بڵاو کرایەوە. هەروەها گووگڵ ڕایگەیاند ژیری دەستکردی Flow ئەمڕۆ بۆ 75 وڵاتی دیکە بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ