ئۆنەر 16, تشرینی یەکەم 2024

تابلێتی Honor Pad GT Pro بە ڕوونمای 144 هێرتز و چیپسێتی SD 8s Gen 3 نمایش کرا

ئۆنەر ئەمرۆ لە چین چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و تابلێتی Honor Pad GT Pro یەکێک بوو لە بەرهەمەکان. ڕوونماکەی قەبارەی 12.3 و لە جۆری OLED و ڕوونی 1920*3000 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە. ڕووناکی دەگاتە 1,600 نیت و چوار بڵدنگۆ لە خۆ دەگرێت کە پشتگیری لە تایبەتمەندی IMAX دەکەن کە تایبەتە بە فیلمەکان.
Honor Tablet GT Pro debuts with 144Hz OLED screen and SD 8s Gen 3چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. بە ڕووکاری MagicOS 8.0 کار دەکات کە بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی Magic-Pencil 3 دەکات. هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 10,050 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات.
Honor Tablet GT Pro debuts with 144Hz OLED screen and SD 8s Gen 3نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بریتییە لە 350 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ