شاومی 27, نیسان 2020

مۆبایلی Xiaomi Mi 10 Youth بە کامێرای دووربینی و پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـەوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای شاومی پێشتر مۆبایلەکانی Mi 10 و Mi 10 Pro ـی لە چین ڕاگەیاندبوون و بەردەستی کردبوون، بەڵام بە هۆی پڕۆسێسەرەکانیانەوە نرخیان کەمێک بەرز بوون. کۆمپانیاکە وەشانێکی نرخ نزمتری لە زنجیرە مۆبایلەکە بە ناوی Xiaomi Mi 10 Youth بە کامێرای دووربینی و پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی Xiaomi Mi 10 Youth یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای شاومییە کە خاوەن کامێرای دووربین ببێت. ڕێکخستنی کامێراکانی لە پشتەوە بە بەراورد بە Mi 10 و Mi 10 Pro جیاوازە و لە ناو چوارچێوەیەکی ڕەشدا جێگیر کراون.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.57 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +FHD و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لەسەر ڕوونماکەی خاوەن نۆچی دڵۆپەییە و کامێرایەکی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیرکراوە.

لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ، کامێرای دووەمی لە جۆری دووربینە و توانای هەیە 50 هێندە دیمەنەکان نزیک بکاتەوە. پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەکەن بە ڕوونی تاوەکو 4K.

مۆبایلی Xiaomi Mi 10 Youth لە ناوەوە بە پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 765G بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، وە خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتی و پاترییەکە بە توانستی 4,160 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Mi 10 Youth:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.57 ئینج.
    • جۆر: AMOLED.
    • وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزاین
    • نۆچ: هەیە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 765G (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 620.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.9 میلیمەتر.
  • کێش: 192 گرام.
  • پاتری: 4,160 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵی دووربینی بە تیرەی f/3.4 و لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری macro.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: 5G/LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: پڕتەقاڵی کاڵ – شینی شاتوویی – سەوزی چایی – پەمەیی کاڵ – قاوەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MIUI 12 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 30 ـی نیسان.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 300$.

نرخی مۆبایلی Mi 10 Youth لە 300$ دەست پێدەکات و بەرزترین نرخی 395$ دەبێت. وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگە لە بازاڕەکانی چین بەردەست بکرێت بۆ کڕین.

سەرچاوە GSMArenaXDA-Developers
بۆچونی تۆ