گووگڵ
13, ئاب 2024
دوای دوو ساڵ گووگڵ بیستۆکەکەی نوێ دەکاتەوە

لە کۆنگرەی ئەمشەوی کۆمپانیای گووگڵ و لە پاڵ بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکە، گووگڵ دوای دوو ساڵ بیستۆکی نوێی Pixel Buds Pro 2 نمایش کرد.
بیستۆکەکە چیپسێتی تایبەت بە گووگڵی بە ناوی Tensor A1 لەسەر جێگیر کراوە و گووگڵ دەڵێت 2 هێندە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاوی بیستۆکەکە باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و لە کاتی بوونی گفتوگۆ لە دەوروبەر ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی خۆکارانە تایبەتمەندییەکە دەکوژێتەوە. بە کار کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و بە بوونی کەیسەکە، بیستۆکەکان بەرگەی 30 کاتژمێر کار کردن دەگرن.
پشتگیری لە Bluetooth 5.4 بە LE Audio و Super Wideband دەکات و بڕوانامەی IP54 هەیە. هەروەها بیستۆکەکە لەگەڵ زیرەکی دەستکردی Gemini Live تێهەڵکێش کراوە و نرخی بریتییە لە 229 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.