ئەپ و نەرمەکاڵا
22, تشرینی دووەم 2023
گووگڵ دەڵێت دەستت بەرز بکەوە ئەگەر ویستت لە Google Meet قسە بکەیت

ئەپی Google Meet ئێستا دەتوانێت هەستت پێ بکات کاتێک دەستت بە شێوەیەکی فیزیکی بەرز دەکەیتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری کەسەکانی دیکەی پەیوەندییەکە بکەیتەوە کە دەتەوێت قسە بکەیت. گووگڵ ڕایگەیاند کە تایبەتمەندییەکە ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی Business و Education بەردەستە.
بۆ چالاک کردنی، برۆ ڕێکخستنی ئەپەکە، دواتر More options > Reactions > Hand Raise Gesture.
گووگڵ دەڵێت پێویستە کامێراکەت کار بکات و دەستت دەربکەوێت و لە لاشە و دەم و چاوت دوور بێت بۆ کار کردنی تایبەتمەندییەکە، هەروەک لە ڤیدیۆیەکەی سەرەوە دەرکەوتووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.