بابەتی گرینگ
31, کانوونی یەکەم 2024
ئامارە سەرسوڕهێنەرەکانی کەی ئای تی ئێن بۆ ساڵی 2024

کەی ئای تی ئێن، گەورەترین سەکۆ و پێگەی کوردی بواری تەکنەلۆژی، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو هەوادارەکانی بێبەش نەکردووە لە زۆرترین فێرکاری و هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژی. کەی ئای تی ئێن لە ساڵی 2011 ـەوە بەردەوام خزمەتێکی قازانج نەویست بە خوێنەران و بیسەرانی دەکات، ئەم ئامارانەش بریتین لە ئامارەکانی ئەم پێگەیە بۆ ساڵی 2024:
1- ژمارەی بابەتە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن: 557 بابەت.
2- ژمارەی بینەر و خوێنەر (ڤیوی) بابەتەکانمان لە فەیسبووک: 10.7 ملیۆن ڤیو.
3- ژمارەی بینەر و خوێنەر (ڤیوی) بابەتەکانمان بە ئینستەگرام: 1.3 ملیۆن ڤیو.
4- ژمارەی سەردانیکەرانی پەڕەکەمان لە فەیسبووک: 431.1 هەزار سەردانکەر.
5- ژمارەی سەردانیکەرانی پەڕەکەمان لە ئینستەگرام: 34.3 هەزار سەردانکەر.
6- ژمارەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی یوتیوب: 26 ڤیدیۆ.
7- ژمارەی بینەر (ڤیو)ی تیک تۆک: 6.1 ملیۆن ڤیو.
ئەمانە و چەندین خزمەتی دیکەش وەک وەڵامدانەوەی کێشەکانی هاوڕێیانمان بەشێک بوون لە کارەکانی ئەمساڵ. بۆ ساڵی نوێش کەی ئای تی ئێن بە شێوازێکی باشتر لە خزمەت بواری تەکنەلۆژی کوردیدا دەبێت.