رەقەکاڵا 9, کانوونی دووەم 2025

دێڵ کۆتایی بە براندی XPS هێنا

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆربەی کۆمپانیاکان پەنا دەبەنە ناونانی بەرهەمەکانیان بە پاشگری پرۆ، پڵەس یانیش پرۆ ماکس. کۆمپانیای دێڵیش هەمان ڕێچکەی گرتە بەر و چیتر ناوی XPS، Inspiron، Latitude Precision و OptiPlex بۆ لاپتۆپەکانی بەکارناهێنێت، بەڵکو بۆ سێ ئاستی جیاواز دابەش دەکرێن بەپێی ناوەکانیان، Dell، Dell Pro و Dell Pro Max. هەر یەک لە ئاستەکانیش سێ مۆدێلی جیاوازییان دەبێت، Base، Plus و Premium.
The new Dell product naming structure for 2025.بەم شێوەیە بێت لە داهاتوو لاپتۆپ بە ناوی Dell Pro Max Plus دیدەنی دەکەین. هەروەها لاپتۆپەکانی Dell Pro Premium بە هەردوو قەبارەی 13 و 14 ئینج بەردەست دەبێت و جێی لاپتۆپەکانی Latitude دەگرنەوە. زنجیرەی XPS کە زۆر بەناوبانگ بوو، بە مۆدێلی Dell Premium جێیان دەگیرێتەوە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان CES CES 2025 Dell دێڵ
بۆچونی تۆ