ئێکس بۆکس 1, کانوونی یەکەم 2023

ئەپی ئێکس بۆکس لەسەر کۆمپیوتەر دۆخی Compact بۆ بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت ئەپی ئێکس بۆکسی لەسەر کۆمپیوتەری نوێ کردەوە و کە چەند گۆڕانکارییەکی نوێ لە خۆ دەگرێت. یەکێک لە گۆڕانکارییەدام بریتییە لە دۆخی Compact کە بە تەواوی ئەپەکە بۆ کۆنسوڵە دەستییەکان دەگونجێنێت.
دۆخی Compact بە تەواوی menu ئەپەکە بچووک دەکاتەوە بە جۆرێک کە تەنها وێنۆچکەی بەشەکان دەردەکەون. بەڵام لەکاتی چالاک کردنی دۆخەکە بژاردەی دابەزاندنی یارییەکانت نامێنێت کە لە لاتەنیشت (Sidebar)ـی ئەپەکە بەردەستە و دەبێت بچیتە بەشی My Library بۆ دابەزاندنی یارییەکان.
مایکرۆسۆفت لەگەڵ کۆمپانیای ASUS کار دەکات بۆ چالاک کردنی دۆخی Compact بە شێوەیەکی پێش وەختە لەسەر ئامێرەکانی ROG Ally.

گۆڕانکارییەکی دیکە بریتییە لە نوێکردنەوەی بەشی ئاگانامەکان، کە ئێستا دەتوانیت تەنها ئەو ئاگانامە نەخوێنراوەکان ببینیت. ئێستا نوێکارییەکە لە کۆگای مایکرۆسۆفت بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز 10 و 11.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ