ڕێدمی 10, کانوونی دووەم 2025

مۆبایلی Redmi Note 14 Pro و +Pro بە کامێرای 200 مێگاپیکسڵی و ڕوونمای چەماوە نمایش کران – ‎نوێکراوەتەوە و نرخی کوردستان زیادکرا

زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 14 لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو لە چین نمایش کرا و لە مانگی رابردوو لە هیندستان نمایش کرا، ئەمڕۆش شاومی زنجیرەکەی لە بازاڕەکانی ئەوروپا نمایش کرد کە لە پێنج مۆدێل پێکدێن. لەم بابەت باسی جۆری پرۆیەکان دەکەین و بابەتی دیکەمان دەبێت لەسەر ماڵپەڕ دەربارەی جۆرە ئاساییەکان.
A curved 6.67” 120Hz OLED display on the Redmi Note 14 Pro+مۆبایلی +Redmi Note 14 Pro چیسپێتی Snapdragon 7s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە، بە بژاردەی بیرگە و ڕامی 256/8 گێگابایت و 512/12 گێگابایت بەردەست دەبێت.
ڕوونماکەی لە لاکانی چەماوەتەوە و قەبارەی 6.67 ئینجە و لە جۆری OLED و روونی 1,220*2,712 پیکسڵە پشتگیری لە Dolby Vision و +HDR10 دەکات و ڕووناکی تاوەکو 3000 نیتە بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراوە.
200MP main camera with OIS and 2x/4x in-sensor zoomکامێرای سەرەکی 200 مێگاپیکسڵە کە توانای دوو هێندە زووم کردنی هەیە بە بێ لە دەستدانی ڕوونی و توانای چوار هێندە زوومی ئاسایی هەیە. کامێرایەکی گۆشە فراوانی 8 مێگاپیسکڵ و کامێرایەکی 2 مێگاپیسکڵی ماکرۆش لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 20 مێگاپیسکڵە.

پاترییەکەی قەبارەی 5,110 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.
Redmi Note 14 Pro 5Gجۆری پرۆیەکانیش، بە هەردوو جۆری 4G و 5G بەردەست دەبن، کە چیپسێتەکانیان جیاوازی دەبێت، بەڵام تاکە ئەوە جیاوازی نابێت.

جۆری Redmi Note 14 Pro 5G تایبەتمەندییەکانی لە جۆری پرۆ پڵەس نزیکە. هەمان ڕوونما و کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت. هەورەها بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. قەبارەی پاترییەکەشی بەهەمان شێوە دەبێت، بەڵام خێرای بارگاوی کردنەوەی 45 واتە.

مۆبایلی Redmi Note 14 Pro 4G هەمان جۆری ڕوونما لە خۆ دەگرێت، بەڵام بە ڕوونی +FHD. بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە خۆڵ و پرشەی ئاو هەیە. ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 1,800 نیت. کامێرای سڵێفی ڕوونی 32 مێگاپیسکڵە و پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات.

هەردوو جۆری پرۆ هەمان کامێراکانی بەشی پشتەوەی پرۆ پڵەس لە خۆ دەگرن، کە 200 مێگاپیسکڵ بە سەرەکی و 8 مێگاپیسکڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپیکسڵ بۆ ماکرۆ.
200+8+2MP cameras on both the Redmi Note 14 Pro 4G and 5Gنرخی دەستپێکی پرۆ پڵەس بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 500 یۆرۆ و نرخی دەستپێکی پرۆ 5G بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 400 یۆرۆ و نرخی دەستپێکی پرۆ پڵەس بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 300 یۆرۆ.

نوێکراوەتەوە لە ٢٠ – ١ – ٢٠٢٥ (نرخی بازاڕەکانی کوردستان زیاد کراوە)

ڕێدمی نۆوت ١٤ پرۆ پڵەس
‎ڕامی ١٢+بیرگەی ٥١٢: ٥٤٢هەزار دینار

ڕێدمی نۆوت ١٤ پرۆ 5G
‎ڕامی ١٢+بیرگەی ٥١٢: ٤٥٣ هەزار دینار

ڕێدمی نۆوت ١٤ پرۆ 4G
‏‎ڕامی ١٢+بیرگەی ٥١٢: ٣٩٩ هەزار دینار
ڕامی ٨+بیرگەی ٢٥٦: ٣٣٣ هەزار دینار

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ