10
گووگڵ 24, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

نوێبوونەوەی ڕوونمای 90 هێرتزی مۆبایلی Google Pixel 4 تەنها لە بەرزترین ئاستی ڕووناکی ڕوونمادا کار دەکات

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی مۆبایلەکانی Google Pixel 4 و Google Pixel 4 XL، بریتی بوو لە هەبوونی نوێبوونەوەی ڕوونما بە توانای 90 هێرتز. بەڵام وا دیارە تەنها لە یەک دۆخدا ڕوونماکە دواین توانای نوێبوونەوەی دەخاتە گەڕ.

بەکارهێنەرێک لە تۆڕی Reddit ئاشکرای کرد کە مۆبایلی Google Pixel 4 ناتوانێت لە هەموو کاتەکاندا بە تەواوەتی هەموو توانای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی بخاتە گەڕ، بە تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کە ڕوونماکەی لە بەرزترین ئاستی ڕووناکیدایە. ئەگەر ڕووناکی ڕوونمای لە خوار 75% ـەوە بێت، ئەوا توانای نوێبوونەوەی ڕوونمای دەبێتە 60 هێرتز، بە پێچەوانەوە توانای دەبێت تەواوی توانای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی بخاتە گەڕ. ئەم کارەش لە لایەن گووگڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بەفیڕۆ نەدانی بڕێکی زۆری وزەی پاتری.

بەڵام کۆمپانیاکە بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە وەشانی داهاتووی مۆبایلەکاندا، بژاردەیەک بەردەست دەکات کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران بە شێوەی هەمیشەیی و لە هەموو کاتێکدا نوێبوونەوەی ڕوونما بە توانای 90 هێرتز بەکاربهێنن.

مۆبایلەکانی OnePlus 7 Pro و ASUS ROG Phone II ـیش، بە هەمان شێوەی Google Pixel 4 بە بەردەوامی نوێبوونەوەی ڕوونما بە توانای 90 هێرتز بەردەست ناکەن بۆ بەکارهێنەرانیان.

سەرچاوە The Verfe
بۆچونی تۆ