سامسۆنگ 10, کانوونی دووەم 2025

زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 25 بە زۆرینەی ڕەنگەکانی ببینە

نزیک دەبینەوە لە ڕۆژی 22ی مانگ و نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 25 لە لایەن سامسۆنگەوە. هەواڵە دزەپێکراوەکان زیاتر و زیاتر دەبن و ئەم جارەیان وێنەی مۆبایلەکان بە چەند ڕەنگێک و لە چەند گۆشەیەکەوە دزەیان پێ کراوە.

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە، جۆری ئەڵترا بە چوار رەنگ بەردەست دەبێت.

هەروەها جۆری پڵەس و ئاسایی هەر بە چوار رەنگ بەردەست دەبن، لەگەڵ بژاردەی زیاتری ڕەنگەکان کە تایبەت بە سەرهێڵ (ئۆنڵاین).

لەگەڵ ئەمانەش، دەنگۆی جۆری سلیم و تەنکی زنجیرەکە ڕوو لە زیادبوونە و لەوانەیە لە پاڵ ئەم 3 مۆدێلە نمایش بکرێت.

سەرچاوە Android HeadlineSammobile
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ