گووگڵ 26, شوبات 2024

ئێستا دەتوانیت تێبینی دەستنووس بۆ Google Docs لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید زیاد بکەیت

بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی Google Docs، بەکارهێنەرەکانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەتوانن تێبینی دەستنووس بۆ Google Docs لە ڕێگەی مۆبایل و تابلێتەکانیانەوە و بە تەنها دەست یاخوود قەڵەم زیاد بکەن. ئامرازەکان بریتین لە قەڵەمی جۆراوجۆر بە ڕەنگی جیاواز، هەروەها دیاریکەر(highlighter) بە چەند ڕەنگێکی جیاواز. ئەمەش وادەکات دواتر پێداچوونەوە بە فایلەکەدا خێراتر و ئاسانتر بێت بەروارد بەوەی کە ناتوانیت هیچ دەستنووسێک یاخوود دیاریکەرێک بەکار بهێنیت. ئەم تایبەتمەندییە سوودی دەبێت بۆ قوتابی و مامۆستا و هەر کەسێکی دیکە کە فایلێکی هەبێت و بیەوێت دەستنووسی خۆی لەسەر بێت.

سەرچاوە Google blog
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ