هەواڵ
16, کانوونی دووەم 2025
بەفەرمی دیزاینی کۆنسوڵی Nintendo Switch 2 بڵاو کرایەوە
نێنتێندۆ دیزاینی فەرمی دەربارەی کۆنسوڵی Nintendo Switch 2 لە ڤیدیۆیەک بڵاو کردەوە. تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی کاتی بڵاو بوونەوە و تایبەتمەندییەکانی نازانین.
کۆنسوڵەکە هەروەکو نەوەی ڕابردووە، بەڵام قەبارەی گەورەترە. لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت گێڕەکانی ڕەنگییان ڕەشە، هەروەها لێک دەکرێنەوە و بەهۆی موگناتیسەوە بە کۆنسوڵەکەوە دەبەسترێنەوە.
دووگمەیەکی نوێ لە ژێر دووگمەی Home هەیە هەروەک دزەی پێکرابوو. هەروەها دووگمەکان وەکو ماوسیش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. دووگمەکانی SL و SR گەورەتر کراون بەراورد بە نەوەی پێشووتری.

لە بەشی سەرەوەی دەرچەی USB-C و هێدفۆن جاکی هەیە. ڕاگر (ستاند)ـەکەی نوێکراوەتەوە ئێستا لە شێوەی پیتی “U” ئینگلیزی دەچێت. پشتگیری لە هەموو یارییەکانی Nintendo Switch وەشانی فیزیکی و دیجیتاڵی نەوەی پێشووتری دەکات. نێنتێدۆ ڕایگەیاند زانیاری زیاتر لە بۆنەی Switch Direct لە ڕۆژی 2ـی مانگی چواری ئەمساڵ لە بارەی کۆنسوڵەکەوە ئاشکرا دەکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.