ژیری دەستکرد AI
7, نیسان 2023
بەمزووانە دەتوانیت لەگەڵ Google Bard گفتوگۆ بکەیت

پاش ئەوەی مایکرۆسۆفت چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بزوێنەری گەڕانی Bing کە بەهێز کراوە بە ژیری دەستکرد و Open AI ـیش GPT 4.0 ڕاگەیاند، ئێستا کاتی گووگڵە وەڵام بداتەوە! وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گووگڵ Sundar Pichai ڕایگەیاند بەخێرایی پێشکەوتنی بەردەوام دەبینن لە بۆتەکەی گووگڵ بە ناوی Google Bard.
بۆ نموونە ئێستا تیمی گەڕانی گووگڵ کار لەسەر تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی تایبەتمەندی گفتوگۆیی Chat GPT دەکەن کە لەگەڵ GPT 4.0 ڕایگەیاند و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە تەواو ڕوونی کردەوە کە دەتوانیت لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ Google Bard گفتوگۆ بکەیت.
سەرۆکی کۆمپانیای گووگڵ ئەمە وەک دەرفەتێک دەبینێت بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کۆمپانیاکە نزیکەی 93%ی کۆی بازاڕی بزوێنەری گەڕانی داگیر کردووە و نایەوێت لەدەستی بدات. پاشان دەرفەتێکی باشە بۆ دوانەکەوتن لەگەڵ ڕکابەرەکانی.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.