Open AI
5, شوبات 2025
ئامرازی Deep research چات جی پی تی دەتوانێت لە سەدان سەرچاوەوە ڕاپۆرت دروست بکات
تەنها دوای دوو ڕۆژ لە بڵاو کردنەوەی مۆدێلی o3-mini، ئۆپن ئەی ئای تایبەتمەندییەکەی نوێی ڕاگەیاند کە توانا بە ChatGPT دەدات بۆ ئەوەی گەڕان و لێکۆڵینەوە لە سەدان وێبسایت و سەرچاوەی سەرهێڵ بکات بۆ ئەوەی توێژینەوە دروست بکات.
جگە لە دەق، دەتوانێت کار لەسەر فایلی PDF و Spreadsheet بکات. بە پێی وتەی ئۆپن ئەی ئای، چاتبۆتەکە پێویستی بە پێنج بۆ سی خولەک دەبێت بۆ ئامادە کردنی ڕاپۆرتەکان لە بەرامبەردا ئەگەر مرۆڤ هەستێت بە ئەنجامدانی کارێکی لەو جۆرە چەندین کاتژمێری پێویستە.
ئەوەمان بیر نەچێت گووگڵیش تایبەتمەندییەکی هەیە بە هەمان و ناو و تەنانەت هەمان کاریش ئەنجام دەدات. یەکێک لە جیاوازییە گەورەکان بریتییە لە نرخەکەی، تایبەتمەندییەکەئ گووگڵ پێویستە بەشداری لە خزمەتگوزاری One AI Premium کە نرخی مانگانەی 20 دۆلارە، لە بەرامبەردا بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکەی ChatGPT پێویستە بەشداری لە خزمەتگوزاری Pro بکەیت کە نرخی مانگانەی 200 دۆلارە.
کۆمپانیاکە کار لەسەر لە چەند وەشانێکی دیکە دەکات بۆ مۆدێلە بچووکەکان. هەروەها نزیکەی مانگێکی دیکە بۆ بەکارهێنەرانی Plus بەردەست دەخرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.