مۆبایل و تابلێت
13, کانوونی یەکەم 2023
تابلێتی Huawei MatePad 13.2 نمایش کرا

لەگەڵ نمایش کرد بیستۆکی Huawei FreeClips، هواوەی تابلێتی Huawei MatePad 13.2 بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا نمایش کرد. نرخی تابلێتەکە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا بریتییە لە 999 یۆرۆ بۆ بیرگەی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی 1,199 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. هەروەها تەختەکلیلی Smart Magnetic بە نرخی 199 یۆرۆ و پێنوسی زیرەکی M-Pencil بە نرخی 99 دۆلار نمایش کرد.

با بێینەوە باسێکی تابلێتەکە بکەین، ڕوونماکەی قەبارەی 13.2 ئینجە لە جۆری OLED ڕوونی 2,880*1,920 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە. چیپسێتی Kirin 9000S لەسەر جێگیر کراوە و بە سیستەمی وەگەڕخەری HarmonyOS 4 کاردەکات. پاترییەکەی قەبارەی 10,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 88 وات. شەش بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیسکڵە و کامێرایی گۆشە فراوانیش 8 مێگاپێکسڵە، سێڵفییەکی 16 مێگاپیکسڵە و هەستەوەرێکی ToF 3D لە خۆ دەگرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.