ژیری دەستکرد AI
15, کانوونی یەکەم 2024
مایکرۆسۆفت ژیری دەستکردی Phi-4ی وەکو ڕکابەری GPT-4o نمایش کرد
مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە ژیرییە دەستکردە خۆدروستکەرەکەی بەناوی Phi-4 بە 14 ملیار پارامێتەرەوە نمایش کرد. بەهۆی باشتربوونی داتاکانی ڕاهێنان، ئەو ژیرییە لە چارەسەر کردنی کێشە بیرکارییەکاندا باشتر لە وەشانەکانی ڕابردووی دەردەکەوێت و ڕکابەرایەتی لەگەڵ مۆدێلە بچووکەکانی تر وەکوو GPT-4o و Claude 3.5 Haiku دەکات. ئەو مۆدێلە بچووکانە خێرایی زۆرتریان هەیە و تێچوویان کەمترە.
لە ئێستادا ژیری دەستکردی Phi-4 تەنیا بۆ توێژینەوە و لەسەر پلاتفۆرمی Azure AI Foundry بۆ بەشێکی کەم لە بەکارهێنەران بەردەستە و ئەوە یەکەمین ژیری دەستکردە لەلایەن مایکرۆسۆفت بڵاو کرابێتەوە دوای ڕۆیشتنی سێباستیەن بوبیک لە مایکرۆسۆفت بەرەو Open AI.