ئۆتۆمبێل 3, ئازار 2025

ئۆتۆمبێلەکانی BYD ئێستا درۆنی DJI لە خۆ دەگرن

کۆمپانیای چینی BYD سیستەمێکی نوێی درۆنی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بە ناوی Lingyuan بە هاوبەشی کۆمپانیای DJI ڕاگەیاند. وا بڕیارە ئەم سیستەمە بۆ تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە بەردەست بێت. ئەم سیستەمە تەنها بۆ وڵاتی چین بەردەست دەبێت بە نرخی 2,197 دۆلار.

بە پێی ئەو ڤیدیۆیەی لە خوارەوە دەرکەوتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ڕوونمای ئۆتۆمبێلەکە کرتە لە بەشێک دەکات و ڕاستەوخۆ درۆنەکە دێتە دەرەوە و لە ئاسمانەوە چاودێری ئۆتۆمبێلەکە دەکات و ڤیدیۆ تۆمار دەکات. درۆنەکە ئەتوانێت بە خێرایی 25 کیلۆمەتر/کاتژمێر بڕوات و ئەتوانێت بە ئۆتۆماتیکی بگەڕێتەوە ئەگەر لە مەودای دوو کیلۆمەتر زیاتر دوور نەبێت لە ئۆتۆمبێلەکە.

ئەو نرخە، بۆ درۆن و شوێنی درۆنەکە و ئەپی تایبەت بە درۆنەکەیە. بە پێی ڤیدیۆکە، جۆری درۆنەکە DJI Air 3S ـیە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ