ئەپڵ 8, ئایار 2024

ئەپڵ لە هەندێک وڵات کەلەی بارگاوی کەرەوە بۆ ئایپاد بەجیا بەردەست دەکات

ئەپڵ ڕۆژی ڕابردوو لە بۆنەیەکدا نوێترین ئایپادەکانی دوای دوو ساڵ نمایش کرد، ئایپاد پرۆ و ئێیەری نوێ. کڕیاران لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا تێبینی ئەوەیان کردووە کە ئەم ئایپادە نوێیانە کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتەکەیاندا بوونی نییە و هاوشێوەی ئایفۆن بەجیا کەلەی بارگاوی کەرەوەی دەفرۆشێت. بێگومان ئەپڵ بەهۆی پابەند بوون بە یاسای Waste from Electrical and Electronic Equipment (WEEE) بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆ و پاراستنی ژینگە ئەم کارەی ئەنجامداوە. تاوەکو ئێستا ئەوەی کە تێبینی کراوە تەنها لەم دوو شوێنە لە جیهاندا ئایپاد بە بێ کەلەی بارگاوی کەرەوە دەفرۆشرێت و لە شوێنەکانی دیکە کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتدا بوونی هەیە. ئەپڵ ستیکەری کۆمپانیاکەش بە بیانووی نەهێشتنی هیچ پلاستیکێک لە پاکەتی بەرهەمەکانیدا بەردەست ناکات.

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Apple ئایپاد ئەپڵ iPad
بۆچونی تۆ