10
رەقەکاڵا 22, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

کۆمپانیای MediaTek لە پلانیدایە ساڵی داهاتوو چیپێکی 5G ـی ئاست مامناوەند ڕابگەیەنێت

لە ناوەڕاستەکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیای MediaTek چیپی ئاستبەرزی Helio M70 5G ـی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی ڕاگەیاند. بەڵام چاوەڕێی چیپی زیاتری پشتگیر لە 5G دەکرێت لە لایەن کۆمپانیاکەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە سەرچاوەکەی لە وڵاتی چینەوەیە، ئاشکرای کردووە کۆمپانیا تایوانییەکە لە پلانیدایە دەست بە بەرهەمهێنانی چیپێکی 7 نانۆمەتری دەکات لە ساڵی داهاتوودا کە ئاستی مامناوەند دەبێت و نرخیشی کەم دەبێت. پێگەی MyDrivers ڕایگەیاندووە کە دیزاینی چیپە نوێیەکە بە هەمان شێوەی چیپی Helio M70 دەبێت، بەڵام قەبارەی بچووکتر دەبێت و نرخیشی کەمتر دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوودا کۆمپانیای MediaTek دەست بکات بە بەرهەمهێنانی چیپە مامناوەند و نرخ هەرزانەکەی و لە چارەکی سێیەمی هەمان ساڵیشدا لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەستی بکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ