ژیری دەستکرد AI 20, ئازار 2025

تایبەتمەندی گەڕان بە ناو پەڕەکانی وێب بۆ چاتبۆتی Claude بەردەست کرا

تایبەتمەندی گەڕان بە ناو پەڕەکانی وێب بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ دەستەبەرکردنی دواین زانیارییەکان ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی بە پارەی چاتبۆتی Claude بەردەستە لە ئەمریکا و لە داهاتوودا بۆ بەکارهێنەرانی خۆرایی و وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت.

تایبەتمەندییەکە تەنها لە وەشانی وێب بەردەستە بۆ مۆدێلی Claude 3.7 Sonnet، کە یارمەتیدەرە بۆ دەستکەوتنی نوێترین وەڵام و زانیارییەکان و تێهەڵکێش کردنی لەگەڵ وەڵامەکان.

هەروەها ئاماژە بە سەرچاوەی وەڵامەکان و سەرچاوەی دیکەی پەیوەندیدار بە وەڵامەکان پیشان دەدات بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان.

بۆچونی تۆ