هەواڵ 10, ئایار 2025

هواوەی سیستەمێکی وەگەڕخەڕی تایبەتی بە کۆمپیوتەر ڕاگەیاند

هواوەی تەواوی ڕێگاکان بۆ داهاتووش ئەگرێتە بەر لە ئەگەری زیاد کردنی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.

کۆمپانیاکە سیستەمێکی وەگەڕخەڕی تایبەتی بە ناوی HarmonyOS PC (کە پێشی دەوترێت Hongmeng Computer بۆ بازاڕەکانی چین) ڕاگەیاند.

سیستەمەکە نزیکەی 150 ئەپی تایبەتی هەیە و پشتگیری دەکات لە زیاتر لە 2,000 ئەپی جیهانی کە WPS office و چەندین ئەپی دیکەی تێدایە. هەروەها پشتگیری لە نزیکەی 1,000 ئامێری دەرەکی دەکات کە لە نێوانیاندا تەختەکلیل و ماوس و چاپککەر و سکانەر و ڕوونما و زیاتریش هەن. هەروەها سیستەمەکە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کراوە. هواوەی زانیارییەکی زۆری لەسەر ڕووکاری سیستەمەکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام پێویست ناکات زۆر چاوەڕوان بین!!!!!

چوونکە هواوەی دەڵێت ئەم سیستەمە 9 ڕۆژی دیکە و لە 19ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ