ئەپڵ
20, ئایار 2025
بەرواری بەڕێوە چوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ئاشکرا کرا

بە فەرمی ئەپڵ بەرواری بەڕێوە چوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی WWDC 2025 ئاشکرا کرد. کۆنگرەکە لە ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو کاتژمێر 8ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و تاوەکو 13 ی مانگ بەردەوام دەبێت.
پێشبینی دەکرێت iOS 19ی تەواو دیزاین کراوە لە کۆنگرەکەدا ببینرێت و وەشانە نوێیەکانی iPadOS 19, macOS 16, watchOS 12, tvOS 19, visionOS 3 ڕابگەیەنرێت. دەتوانرێت تەماشای کۆنگرەکە بکرێت لە ماڵپەڕی گەشەپێدەرانی ئەپڵ، ئەپ، و کەناڵی یوتیوبی ئەپڵ. هەروەها گرنگترین زانیارییەکان بە زمانی کوردی لە ماڵپەڕ و پێگەی کەی ئای تی ئێن بڵاو دەکرێنەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.