ئەپڵ 5, ئازار 2025

ئەپڵ ماک ستۆدیۆی بە چیپەکانی M4 Max و M3 Ultra نوێ کردەوە

لە دوای ساڵ و نیوێک، ئەپڵ ماک ستۆدیۆی بە هەردوو چیپی M4 Max و M3 Ultra نوێ کردەوە. چیپی M4 Max بۆ مۆدێلی ئاسایی و چیپی M3 Ultra بۆ مۆدێلی باشتر کراو جێگیر دەکرێت. نرخی دەستپێکی جۆری M4 Max بریتییە لە 1,999 دۆلار و جۆری M3 Ultra بریتییە لە 3,999 دۆلار.

ئەپڵ دەڵێت ماک ستۆدیۆی نوێ بە چیپی M4 Max نزیکەی 3.5 هێندە خێراترە وەشانی یەکەمی ماک ستۆدیۆ بە چیپی M1 Max. سەبارەت بە CPU، بە بژاردەی 14 بۆ 16 ناووک و GPU بە بژاردەی 32 بۆ 40 ناووک بەردەست دەبێت. هەروەها کەمترین ڕێژەی ڕامی 36 گێگابایتە و ئەتوانیت تاوەکو 128 گێگابایت بەردەست بهێنیت. کەمترین بیرگەی 512 گێگابایتە و تاوەکو 8 تێرابایتی هەیە.

هەرچی دەربارەی جۆری ئێم 3 ئەڵترایە، CPU ـەکەی 32 ناووکە و GPU لە بژاردەی 60 بۆ 80 ناووک بەردەستە. کەمترین ڕامی 96 گێگابایتە و زۆرترینی 512 گێگابایتە (نیو تێرابایت ڕام، بەڵێ ڕام!)، وە کەمترین بیرگەی 1 تێرابایت و زۆرترینی 16 تێرابایتە.

دەربارەی دەرچەکان، لە پێشەوە دوو دەرچەی USB-C و SD Card هەیە و لە دواوە چوار دەرچەی USB-C و دوو دەرچەی USB-A و دەرچەی جاکی هەیە. هەروەها پشتگیری لە Thunderbolt 5 دەکەن.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ