ژیری دەستکرد AI 10, تەممووز 2025

گووگڵ جێمینای بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان بەردەست کرد

گووگڵ زیرەکی دەستکردی جێمینای بۆ سیستەمی وەگەڕخەڕی Wear OS تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکان بەردەست کرد. دەتوانیت بە وتنی “Hey Google” کار بە زیرەکییە دەستکردەکە بکەیت و هەر پرسیارێکت هەبێ بیکەیت. کاتژمێرەکان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە زانیارییەکانیان لەبیر دەمێنێت، بۆ نموونە پێی دەڵێت بیرمبخەوە کە لە دوای کار کردن بڕۆم بۆ بازاڕ، ڕاستەوخۆ دوای کارەکەت بیرت دەخاتەوە. هەروەها تێهەڵکێش کراوە لەگەڵ جیمەیڵ و ڕۆژمێر و زیاتریش، دەتوانیت پرسیار لە بارەیانەوە بکەیت. بۆ نموونە دەتوانیت بڵێیت دوایین ئیمەیڵم بۆ کورت بکەرەوە.

هەروەها دەتوانیت پەیوەستی بکەیت بە یوتیوب میوزیکەوە و بۆ نموونە پێی بڵێیت چەند گۆرانییەکم بۆ هەڵبژێرە بۆ ڕاکردنێکی 10 کیلۆمەتری. ئەمانە و زۆر زیاتریش دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردی جێمینای بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان. ئەم تایبەتمەندییە لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا بۆ سیستەمی +Wear OS 4 و کاتژمێرەکانی کۆمپانیای گووگڵ، سامسۆنگ، ئۆپۆ، شاومی، وەن پڵەس بەردەست دەبێت.

سەرچاوە 9to5 Google
بۆچونی تۆ