رەقەکاڵا 23, تەممووز 2025

مایکرۆسۆفت لاپتۆپی Surface Laptop 5G نمایش کرد

مایکرۆسۆفت وەشانی 5G لاپتۆپی Surface نمایش کرد. لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین و بە نرخی دەستپێکی 1,799 دۆلار. بە چیپسێتەکانی Intel Core Ultra Series 2 و پشتگیری Copilot Plus AI دەکات.

لاپتۆپەکە زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ Surface Laptop 7 Pro، جگە لەوەی مایکرۆسۆفت هەندێ گۆڕانکاری لە بەشی ناوەوە کردووە بۆ ئەوەی مۆدێمی 5G پشتگیری لە سیم کارد فیزیکی و سیم کاردی ئەلیکترۆنی (eSIM) بکات.

هەروەکو باسمان کرد، نرخی دەستپێکی 1,799 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بە بژاردی چیپسێتی Intel Core Ultra 5. گرانترین بژاردەی لاپتۆپەکەش نرخی 2,699 دۆلارە بە چیپسێتی Core Ultra 7 و بە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ