ئۆتۆمبێل 28, ئازار 2024

دەتوانیت دوگمە لە ژێر تەچ سکرینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Xiaomi SU7 زیاد بکەیت

شاومی چارەسەرێکی لایە بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزوویان لە ڕوونما (شاشە – Touch Screen) ـە و بۆ ئەوانەشی کە ئارەزوویان لە دوگمەی فیزیکییە بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکان. ئۆتۆمبێلی داهاتووی کارەبایی کۆمپانیای شاومی، Xiaomi SU7، وا بڕیارە ئەمڕۆ تەواو ڕابگەیەنرێت و نرخیشی ئاشکرا بکرێت. ئەگەر تۆ ئارەزووی تەچ سکرین ناکەیت، ئەوا شاومی ڕیزێک لە دوگمەی فیزیکی بەردەست دەکات بۆ کڕین و دەتوانیت خۆت جێگیری بکەیت و بەکاری بهێنیت.

تەنها تەچ سکرین

ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە یەکەمین ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکە و دیزاینی دەرەوەی نزیکە لە ئۆتۆمبێلی Porsche Taycan. شاومی دەیەوێت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا هەنگاوی گەورە بنێت لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ئامانجی گەورەشی هەیە، هەروەها بە یەکەمین ئۆتۆمبێل کە ئەمڕۆ نمایشی تەواوەتی بۆ دەکات، دێتە ناو ڕکابەرییەکەوە!

سەرچاوە Insideevs
بۆچونی تۆ