ئامێرە هەمەجۆرەکان 24, تەممووز 2025

نەوەی دووەمی Xiaomi TV Stick 4K نمایش کرا

دوو ساڵ پێش ئێستا، نەوەی یەکەمی Xiaomi TV Stick 4K نمایش کرا بەڵام پشتگیری بۆ HDR نەبوو. ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی لێ نمایش کرد کە پشتگیری لە HDR دەکات و چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی تێدا کراوە (ئەم ئامێرە لای خۆمان ناسراوە بەو ئامێرەی کە تەلەڤیزیۆن دەکات بە سمارت).

چیپسێتێکی نوێ لە خۆ دەگرێت کە خێراترە بەراورد بە نەوەی یەکەمی و 8 گێگابایت بیرگە و 2 گێگابایت ڕامی هەیە. بە ڕووکاری Google TV کار دەکات و پشتگیری لە Dolby Atmos و DTS:X بۆ دەنگ دەکات.

پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 دەکات و وەک لە ناوەکەیدا دیارە پشتگیری ڕوونی تاوەکو 4K دەکات. لە ئێستادا نرخی ئەم ئامێرە لە ماڵپەڕی AliExpress تەنها 46 دۆلارە (%46 داشکاندنی بۆ کراوە).

تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ