سامسۆنگ 16, ئاب 2024

سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی لە نەوەی نوێی زنجیرەی ئەی نمایش کرد

سامسۆنگ ئەمڕۆ مۆبایلی Galaxy A06 لە ڤێتنام نمایش کرد. مۆبایلەکە چیپسێتی MediaTek Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات هەیە.

کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. نرخی مۆبایلەکە لە وڵاتی ڤێتنام بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 127 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 151 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ