مۆبایل و تابلێت 9, شوبات 2020

ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Nubia Red Magic 5G و تایبەتمەندییەکی ئاشکرا کرا

لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک دەنگۆ باسیان لە مۆبایلێکی نوێ دەکرد لە لایەن Nubia ـەوە بە ناوی Nubia Red Magic 5G. کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە نوێیە و تایبەتمەندییەکی ئاشکرا کرد.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای Nubia، بەڕێز Ni Fei لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی Weibo ئاشکرای کرد کە مۆبایلی Nubia Red Magic 5G لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەدا لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (MWC 2020) لە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیادا نمایش دەکرێت.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا، ئاشکرا کراوە کە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە خێرایی 144 هێرتز، ئەمەش دەیکاتە خاوەن خێراترین ڕوونما لە نێو مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردندا.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Red Magic 5G خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت و کامێرایەک ببێت بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ بە هەبوونی هەستەوەری Sony IMX686، هەروەها خاوەن تایبەتمەندی ساردکەرەوە ببێت لە کاتی بارگاویکردنەوە.

پێشووتر دەگوترا کە مۆبایلی Red Magic 5G پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای تاوەکو 80 وات دەکات، بەڵام وا دیارە توانای دەبێت پشتگیری تاوەکو 55 وات لە بارگاویکردنەوەی خێرا بکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ