سامسۆنگ 4, ئاب 2025

سامسۆنگ گالەکسی ئەی 17 بە هەندێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند

سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی ڕاگەیاند. مۆبایلی Galaxy A17 خاوەن ڕوونمایەکی 6.7 ئینجییە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,100 نیت و کامێرای سێڵفی لە شێوەی دڵۆپەدایە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ.

چیپسێتی نوێی Exynos 1330 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیریش لە OIS دەکات. کامێرای گۆشە فراوانی 5 مێگاپێکسڵی و ماکرۆی 2 مێگاپێکسڵیشی هەیە.

پاتری مۆبایلەکە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات. هەروەها بڕوانامەی IP54 بۆ دژە خۆڵ و تۆز و پرژەی ئاو هەیە.

وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 7.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 لەسەر جێگیر کراوە و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. نرخی مۆبایلەکە لە ئەورووپا بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 230 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 309 یۆرۆ.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ