ژیری دەستکرد AI
23, تشرینی دووەم 2023
ئێستا دەتوانیت پرسیار لە بارد بکەیت سەربارەت بە ڤیدیۆکانی یوتیوب

دوای ئەوەی گووگڵ ئەپ و خزمەت گوزارییەکانی لەگەڵ چاتبۆتی بارد بەستەوە و یەکێکیش لە ئەپەکان بریتیی بوو لە یوتیوب. ئێستاش بە شێوەیەکی باشتر دەتوانێت لە ڤیدیۆکانی یوتیوب بگات و پرسیارییان دەربارەی بکەیت. لە ڕابردوو چاتبۆتەکە تەنها دەیتوانی ڤیدیۆیەکت بۆ پێشنیار بکات. بەڵام ئێستا دەتوانیت لینکی ڤیدیۆیەکی چۆنیەتی کێک ئامادەکردنی بۆ بنێریت و لێی بپرسیت کە چەند هێلکەت پێویستە و وەڵامەکەشی وەردەگریت.
تایبەتمەندییەکە بە نزیکەی وەکو دوگمەی Ask کە ئێستا یوتیوب تاقی دەکاتەوە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پرسیار دەربارەی ڤیدیۆکان بکەیت.
تایبەتمەندییەکەم تاقی کردەوە، زۆر کێشەم بۆ دروست بوو لە کاتی بەکارهێنانی، سەرەتا پرسیارم دەربارەی ڤیدیۆیەک کرد و بە جوانی هەموو وەڵامەکانی بۆ نووسیم. بەڵام دواتر کە پرسیارم دەربارەی ڤیدیۆیەکی دیکە کرد، لە وەڵامەکانی تێکەڵییەکی زۆر بەدی دەکرا، هەر لەسەر بنەمای یەکەم ڤیدیۆ وەڵامی پرسیارەکانمی دەدایەوە. بە دڵنیایەوە پێویستە گووگل تایبەتمەندییەکە باشتر بکات و ئەم هەڵانە کەم بکاتەوە ئەگەر نا بەکارهێنەرانن تووشی هەڵەی زۆر دەبنەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.