ئەپڵ
24, ئاب 2025
ئەپڵ لەگەڵ گووگڵ لە گفتوگۆیە بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ یاریدەدەری Siri

هەمووان ئەوە دەزانن کە ئەپڵ لە پێشبڕکێی ژیری دەستکرد بەروارد بە ڕکابەرەکانی زۆر دواکەوتووە. ئێستا لە هەوڵی ئەوە دایە یاریدەدەری Siri بە ژیری دەستکرد بەهێز بکات بۆ ڕکابەریکردنی کۆمپانیاکانی دیکە. ئەپڵ بیر لە بەکارهێنانی ژیری دەستکردی کۆمپانیاکانی دیکە دەکاتەوە و لەبری ئەوەی یەکێکی تایبەتی بەخۆی پەرە پێ بدات.
ئەپڵ ئێستا بەنیازە لەگەڵ گووگڵ ڕێککەوتن بکات بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکردی کۆمپانیاکە بە پێی دواین ڕاپۆرتی بلومبێرگ. ئەپڵ پێشووتر لەگەڵ هەر یەک لە OpenAI (خاوەنی ChatGPT) و Anthropic (خاوەنی Claude) گفتوگۆی کردووە بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکردەیان بۆ بەهێز کردنی Siri لەم بارەیەوە، هەروەها بەپێی زانیارییەکان گووگڵ لە ئێستادا دەستی کردووە بە ڕاهێنان پێکردنی مۆدێلێک کە لەسەر ڕاژە (سێرڤەر) ئەپڵ کار دەکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.