سامسۆنگ 10, شوبات 2020

بەر لە ڕاگەیاندنی، سامسۆنگ ڕێکلامی ڤیدیۆیی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Z Flip بڵاوکردەوە

لە درەنگانێکی دوێنێ شەو و لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، سامسۆنگ ڕێکلامی ڤیدیۆیی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Z Flip ـی بڵاوکردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا مۆبایلەکە ڕانەگەیەندراوە و وا بڕیارە سبەینێ نمایش بکرێت.

سوپاس بۆ دزەپێکراوە بەردەوامەکان، پێشووتر دەمانزانی کە شێوەی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Z Flip چۆن دەبێت. بەڵام سامسۆنگ گەورەترین ئاشکراکردنی ئەنجامدا و ڕێکلامە ڤیدیۆییەکەی بۆ بڵاو کردینەوە. ڕێکلامەکە کورتە و لە چەند چرکەیەکی کەم پێکهاتووە، بەڵام بۆمان ئاشکرا دەکات کە شێوەی چۆن دەبێت و لە توانایدا دەبێت کام کردارانە ئەنجام بدات.

لە ڕێکلامەکەدا، مۆبایلەکە بە پلەی 90 نیشان دەدرێت، کە ئەمەش جەخت لەسەر توانای نیشاندانی دیمەنەکانی ڕوونما چەماوەییەکەی دەکاتەوە. هەروەها لە ڕێکلامەکەدا مۆبایلەکە بۆ مەبەستی چرکاندنی وێنە و پەیوەندیکردن بەکاردەهێندرێت و نیشانی دەدات کە بە لایەنی کەمەوە خاوەن ڕەنگەکانی پەمەیی و ڕەش دەبێت

ئەوەی ناوازەیە لە ڕێکلامەکەدا، نیشاندانی هەبوونی دوگمەی وەڵامدانەوە و داخستنی پەیوەندییەکانە لە ڕێگەی ڕوونما بچکۆلەکەی پشتەوەیدا.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیر ببێت و خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت ببێت.

چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ و لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەی Unpacked 2020 ـدا، مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Z Flip نمایش بکرێت. سبەی شەو لەگەڵتان دەبین و کۆنگرەکەتان لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆمان بۆ ڕووماڵ دەکەین!

پەیوەندیدار:

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ