مۆبایل و تابلێت 31, ئازار 2020

ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 ئاشکراکرا

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 ـی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە هەریەکە لە مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro لە ڕێکەوتی 14 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 6:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە ڕێگەی پەخشێکی ڕاستەوخۆوە لە کەناڵی یوتیوب و ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە نمایش دەکرێن.

وەنپڵەس دەڵێت سەرجەم مۆبایلەکانی ئەم زنجیرەیە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، بەو مانایەی هیچ جۆرێکی تایبەت بە ڕایەڵەکە نمایش ناکرێت.

پێشتر تایبەتمەندییەکان و دیزاینی مۆبایلەکان دزەیان پێکرا و دەرکەوت کە خاوەن پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 865 دەبن و بۆ یەکەمجار جۆرە Pro ـیەکەی پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68 دەبێت بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو، کە تاوەکو ئێستا هیچکام لە مۆبایلەکانی وەنپڵەس خاوەن ئەو دوو تایبەتمەندییە نەبوون.

لە ڕووی دیزاینەوە، ئەم زنجیرەیە بە پێچەوانەی زنجیرەی پێش خۆیەوە، خاوەن کامێرای دەرکەوتە نابێت، بەڵکو لە ژێر ڕوونماکەی خاوەن چاڵ دەبێت و کامێرایەکی تێدا جێگیر دەکرێت.

دەتوانیت لێرەوە سەیری پەخشە ڕاستەوخۆکەی نمایشکردنی مۆبایلەکان بکەیت لە ڕێکەوتە ناوبراوەکەدا.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ