کۆمپیوتەر
3, ئەیلوول 2025
لاپتۆپە نوێیەکەی ئەیسەر قەبارەی 16 ئینجە بەڵام کێشی لە ماکبووک ئێیەری 13 ئینج کەمترە!

کۆمپانیای ئەیسەر لاپتۆپی نوێی Swift Air 16 لە کۆنگرەی IFA 2025 ڕاگەیاند کە قەبارەی 16 ئینجە بەڵام کێشی تەنها و تەنها 0.99 کیلۆگرامە ئەگەر جۆری ڕوونماکەی IPS بێت و کێشی تەنها 1.1 کیلۆگرامە ئەگەر جۆری ڕوونماکەی OLED بێت! تێکڕای نوێبوونەوەی جۆری IPS بریتییە لە 60 هێرتز بە ڕوونی 1920 * 1200 پێکسڵ و جۆری OLED بریتییە لە 120 هێرتز بە ڕوونی 2880 * 1800.

ئەم لاپتۆپە بە پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی AMD Ryzen AI 300 بەهێز کراوە کە جۆری AMD Ryzen AI 7 350 بەهێزترین بژاردەی دەبێت.
دوگمەی +Copilot تایبەت بە زیرەکی دەستکرد هەیە و دوو دەرچەی USB Type-C و دەرچەیەکی USB 3.2 Type-A و HDMI 1.4 هەیە. لاپتۆپەکە پاتری تەنها 50Wh ـە! واتە بچووکترە لە پاتری ماکبووک ئێیەری 13 ئینج و Acer Swift 14 AI. بە پێی وتەی ئەیسەر پاتری لاپتۆپەکە بەرگەی 13 کاتژمێر کار کردنی ڤیدیۆ دەگرێت.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.