ئەیسووس
12, ئەیلوول 2025
ئەیسووس ڕوونمای 4K و بەهێزترین گرافیک کارد بۆ لاپتۆپە 4,000 دۆلارییەکەی بەردەست دەخات

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ئەیسووس لاپتۆپی Asus ProArt P16 نوێکردەوە. لاپتۆپە نوێیەکە گرافیک کاردی زنجیرەی RTX 50 و ڕوونمای نوێی لەسەر جێگیر کراوە. بەرزترین تایبەتمەندی خاوەن گرافیک کاردی RTX 5090 و ڕوونمایەکی 16 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی ئەم ڕوونمایە دەگاتە 1,600 نێت و پشتگیری لە HDR دەکات و نرخی بریتییە لە 3,999 دۆلار.

پرۆسێسەری AMD Ryzen AI 9 HX 370 لەسەر جێگیر کراوە و 64 گێگابایت ڕامی لە جۆری LPDDR5X و 4 تێرابایت بیرگەی SSD هەیە.

چەندین دەرچەی هەیە لەوانە دەرچەیەکی USB4 کە پشتگیری لە خێرایی 40Gbps دەکات و دەرچەیەکی USB-C 3.2 Gen 2 بە خێرایی 10Gbps و دوو دەرچەی USB-A 3.2 Gen 2 بە خێرایی 10Gbps و دەرچەی HDMI 2.1, 3.5mm audio jack, SD Express 7.0 لە خۆ دەگرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.