Open AI 21, تشرینی یەکەم 2025

ئۆپن ئەی ئای وێبگەڕێکی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی ڕاگەیاند

ئۆپن ئەی ئای هەنگاوی یەکەمی نا بۆ ڕکابەری کردنی وێبگەڕەکانی جیهان بە وێبگەڕی نوێی ئەتڵەس. لە ئەمڕۆوە ئەم وێبگەڕە لەسەر ماک بەردەست دەبێت (کرتە لێرە بکە بۆ داونڵۆد کردنی) و بەمزووانەش لەسەر سیستەمەکانی iOS و ئەندرۆید و ویندۆز بەردەست دەبێت.

هەرکاتێک کرتە لەسەر بەستەرێک بکەیت لە ئەنجامی گەڕانێکەوە لە ئەتڵەس، بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕوونمایەکی دابەشکراوی ماڵپەڕەکە و چاتبۆتی ChatGPT پیشان دەدات بۆ لێکدانەوەی ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە و دەتوانیت ئەم تایبەتمەندییە بکوژێنیتەوە و هەر کاتێک پێویستت بوو بەکاری بهێنیت. وێبگەڕەکە تایبەتمەندی میمۆری هەیە بۆ لە بیر نەکردنی زانیارییە گرنگەکانی بەکارھێنەر.

شیکردنەوەی هەندێک زانیاری ناوەڕۆکی ماڵپەڕێک.
سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ