فەیسبووک 27, ئازار 2020

فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا بەستەری ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەست دەکات بۆ زانیارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، فەیسبووک یەکێک بووە لەو تۆڕانەی کە یارمەتیدەری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بووە بۆ نەهێشتنی زانیارییە ناڕاستەکان و بەردەستکردنی زانیاری و ڕێنماییەکانی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەکارهێنەران.

لە هەنگاوێکی نوێدا، فەیسبووک بڵاوکراوەیەکی تایبەت بۆ چەند جارێک لە پەڕەی سەرەکی تۆڕەکەیدا بۆ بەکارهێنەران نیشان دەدات کە زانیاری و ڕێنماییەکانی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ناوچەکەتەوە لەخۆ دەگرێت. بڵاوکراوەکە بۆ بەکارهێنەرانی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خۆ دەگرێت، کە بە کرتە کردن لە دوگمەی “Go to gov.krd”، بەستەری ماڵپەڕەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانت بۆ دەکاتەوە.

ماڵپەڕە فەرمییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرنگترین زانیاری و ڕێنماییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەخۆ دەگرێت.

کرتە لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بۆچونی تۆ