سامسۆنگ
6, کانوونی دووەم 2026
زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book6 بە چەندین گۆڕانکارییەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ سامسۆنگ بەردەوام بوو لە نمایش کردنی بەرهەمە نوێیەکانی لە کۆنگرەی CES 2026 و زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book6 نمایش کرد. سێ مۆدێلی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە جۆری ئاسایی و پرۆ و ئەڵتران. لاپتۆپەکان ژووری هەڵمی فراوانتر و پانکەی تەنکتر بۆ سارد کردنەوە لە خۆ دەگرن. بە نوێترین پرۆسێسەرەکانی Core Ultra Series 3 بەهێز کراون کە لەسەر تەکنەلۆژیای Intel 18A (1.8nm-class) بونیاد نراوە.
ئەم پرۆسێسەرە بە کۆی گشتی 16 ناووک لە خۆ دەگرێت و CPU ـەکەی %60 خێراترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. توانایەکی ناوازەی هەیە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد. جۆری ئەڵترا بە بژاردەی گرافیک کاردی NVIDIA GeForce RTX 5070 و RTX 5060 بەردەست دەبێت. جۆری پرۆ و ئەڵترا پاترییەکەیان بەرگەی 30 کاتژمێر کارپێکردنی ڤیدیۆ دەکات و جۆری ئەڵترا پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکات کە دەتوانێت %63 لە ماوەی نیو کاتژمێردا بارگاوی بکاتەوە. ئێستا تەچپادی لاپتۆپەکە پشتگیری لە haptic trackpad دەکات هاوشێوەی ماکبووک.
جۆری پرۆ و ئەڵترا ڕوونماکانیان باشتر کراوە و ئێستا ڕووناکیان دەگاتە 1,000 نێت. وە تێکڕای نوێبوونەوەیان 120 هێرتزە و پارێزەری Corning Gorilla Glass with DXC هەیە کە بە ڕێژەی %75 تیشکدانەوە کەم دەکاتەوە. شەش بڵندگۆ لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە زیرەکی دەستکردی گالەکسی دەکات. لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەم لاپتۆپانە بەردەست دەبن و نرخیان ئاشکرا دەکرێت. تەواوی تایبەتمەندییەکان لێرەدا بخوێنەوە:
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.