ئێنتێڵ 11, تشرینی یەکەم 2023

ئێنتێڵ گرافیک کاردێکی نوێی بە نرخی 179 دۆلار نمایش کرد

 

ئێنتێڵ گرافیک کاردێکی نوێی بە ناوی Intel Arc A580 بە نرخی 179 دۆلار نمایش کرد. زنجیرەی A لە گرافیک کاردەکانی ئێنتێڵ تایبەتە بە کۆمپیوتەری سەرمێز و 3 پۆلێنی سەرەکی هەیە، کە Intel Arc 3 و Intel Arc 5 و Intel Arc 7 ـن. ژمارە 3 ئاماژەیە بە گرافیک کاردی ئاست نزم و ژمارە 5 مامناوەند و ژمارە 7 ئاست بەرز. گرافیک کاردە نوێیەکەی کۆمپانیاکە لە ئاستی ناوەند دایە و 8 گێگابایت میمۆری هەیە لە جۆری GDDR6.

دەتوانێت یارییەکان بە ڕوونی 1080 پێکسڵ کار پێ بکات. 24 ناووکی Xe هەیە و پێویستی بە 185 وزەیە بۆ کارپێکردنی.

سەرچاوە Anandtech
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ