ئەندرۆید
20, تشرینی یەکەم 2022
بە فەرمی وەشانی Android 13 (Go Edition) بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان ڕاگەیاندرا

دوای ئەوەی گووگڵ لە مانگی 8ی ئەمساڵ وەشانی ئەندرۆید 13ی بڵاو کردەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانی (Go Edition)ی لە وەشانەکە بۆ مۆبایلە ئاست نزم و هەرزان بەهاکان بڵاو کردەوە.

وەشانی دەستکاری کراوی Go پێنج ساڵە بوونی هەیە و زیاتر لە 250 مۆبایلی ئاست نزم کار بە وەشانەکە دەکەن. هەندێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی وەشانی ئەندرۆید 13 بۆ ئەم وەشانەش بەردەست دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو وەشانەکە بۆ مۆبایلە پشتگیری لێ کراوەکان بەردەست ببێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.