سۆنی
8, نیسان 2023
سۆنی كار لەسەر کۆنسوڵێکی دەستی نوێ دەکات

لە ڕابردوودا سۆنی لایەنێکی بەهێزی کۆنسوڵە دەستییەکان (Handheld Console) بوو بە PSP و PS Vita. ئێستاش بەپێی دواین دەنگۆ و هەواڵەکان سەرقاڵی دروستکردنی کۆنسوڵێکی دەستی نوێیە، کە لەسەرەتای قۆناغەکانی گەشەپێدانە کە تەواو جیاوازە لەوانەی پێشووی.
کۆنسوڵە دەستییەکە هەمان پارچەکانی کۆنتڕۆڵی پلەی ستەیشن 5 بۆ بەکارهاتووە، هەروەها توانای دەبێت یارییەکانی پلەی ستەیشن 5 بەشێوەی (Stream) کار پێ بکات کە پێویستە بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەست بێت بەهەمان ئەو ئینتەرنێتەی پلەی ستەیشن 5ـەکەت پەیوەستە پێوە و ڕوونمایەکی بەقەبارەی 8 ئینج لەجۆری LCD بەڕوونی 1080 تێکرایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری تەچ دەکات.
تایبەتمەندییەکانی دیکەی بریتییە لە بوونی بڵندگۆ و دەرچەی هێدفۆن جاک. وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی 9ـی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.