10
ئەپ و نەرمەکاڵا 2, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

بەمنزیکانە ئەپی Recorder بۆ مۆبایلە کۆنەکانی Google Pixel بەردەست دەکرێت

لە ماوەی ڕابردوو و لە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Google Pixel 4 و Google Pixel 4 XL ـدا، کۆمپانیای گووگڵ ئەپی Recorder ـیشی ڕاگەیاند.

ئەپی Recorder توانای هەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ دواکەوتن قسەکان بکات بە نووسین و نیشانیانی بدات. لە سەرەتادا گووگڵ ڕایگەیاند کە ئەپەکە بە تەنها لە مۆبایلەکانی Google Pixel 4 و Google Pixel 4 XL ـدا بەردەست دەکرێت. بەڵام بە پێی لێدوانێکی هەژماری فەرمی گووگڵ لە کۆمەڵگەی Pixel لە تۆڕی Reddit بێت، بەمنزیکانە کۆمپانیای گووگڵ ئەپی Recorder بۆ سەرجەم Google Pixel ـە کۆنەکان بەردەست دەکات.

وتەبێژێکی کۆمپانیای Google ـیش زیادکردنی ئەپەکەی بۆ پێگەی The Verge پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر بدات.

گووگڵ ئاشکرای نەکردووە کە چ کاتێک ئەپەکە بۆ Google Pixel ـە کۆنەکان بەردەست دەکرێت، بەڵام تەنها ڕایگەیاند کە لە وەشانی داهاتووی Android ـدا ئەپەکە بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ