ئۆنەر
12, تەممووز 2023
بەفەرمی تابلێتی Honor MagicPad 13 بە چیپسێتی Snapdragon 888 و پشتگیری IMAX نمایش کرا

ئۆنەر لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی چەماوەی Honor Magic V2، تابلێتی Honor MagicPad 13 نمایش کرد، کە خاوەندارێتی لە بڕوانامەی Enhanced IMAX دەکات. بڕوانامەی Enhanced IMAX بڕوانامەیەکی نوێیە کە هەر ئامێرێک ئەم بڕوانامەیەی هەبێت واتا جۆرایەتی (کوالێتی) نزیکە لە سینەماکان.

ڕوونماکەی قەبارەی 13 ئینجە لە جۆری LCD و بە ڕوونی 2.8K و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و بڕوانامەی HDR 10. چیپسێتی Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە، کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 9 مێگاپیکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 10,050 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 449 دۆلار دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.