هەواڵ
14, ئایار 2020
چیدیکە Telegram کار لەسەر درووستکردن و بەردەستکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکەی ناکات

لە پاش ساڵانێکی زۆر لە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمسیۆنی ئاڵوگۆڕی فیدڕاڵی، کۆمپانیای Telegram کۆتایی بە کارکردن لەسەر درووستکردن و بەردەستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی (Telegram Open Network (TON هێنا.
بەڕێز Pavel Durov، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Telegram بە فەرمی ڕایگەیاند کە کارکردن و بەردەستکردنی Telegram لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی TON بە کۆتا هات، وە داوا لە بەکارهێنەران دەکات تاوەکو بڕوا بەو ڕێکلامانە نەکەن کە ناوی TON بەکاردەهێنن بۆ فریودانی خەڵکی.
بەڕێز Durov ڕەخنە لە دادگاکانی ئەمریکا دەگرێت بە ڕەتکردنەوەی بەردەستکردنی دراوەکە و ڕێگری کردن لە بەردەستکردنی، وە دەڵێت هیواخوازم ئەوان[دادگاکانی ئەمریکا] دڵخۆش بن بەو شکستەمان.
دراوی ئەلیکترۆنی TON بۆ ئەوە دیزاین کرابوو تاوەکو جزدانی ئەلیکیترۆنی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست بکات و وەکو ڕکابەری دراوی ئەلیکترۆنی Libra ـی فەیسبووک چاوی لێ دەکرا. بەڵام وا دیارە هیچ هیوایەک نەما بۆ بەردەستکردنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە لە لایەن کۆمپانیای Telegram ـەوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.